لڤین
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، سەرەڕای هۆشداری و بیرخستنەوەی پێشوتر بۆ خۆبەدورگرتن لە هێرشکردنە سەر ناوچه پیشەسازییەکانی ئێران، دوژمنی زایۆنی-ئەمریکی ئەمڕۆ چەندین هێرشیان بۆ سەر ناوەندە پیشەسازییەکانی ئێران ئەنجامدا، ده‌شڵێت، “کارمەندانی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ناوچەکە ئاگادار ده‌كاته‌وه دەستبەجێ شوێنی کارەکانیان چۆڵ بکەن”.
سوپای پاسدارانی ئێران ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، “دوابەدوای پەلامارەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە پیشەسازییەکان و ژێرخانی مەدەنی ئێران، لەوانەش کۆمەڵگەی زەبەلاحی پۆڵایینی مۆباره‌کە لە ئیسفەهان و كارگه‌ی پۆڵاینی خوزستان، زیانی زۆر بە کەرتە پیشەسازییەکانی وڵات گه‌یشتوه‌ته”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوە، داوا له هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی كارگه پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی ناوچه ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ شوێنی كاركردنیان به‌جێبهێڵن”.
سوپای پاسداران ده‌ڵێت، هێرشی ئه‌مریكا و رژێمی زایۆنی سەرەڕای هۆشداری و بیرخستنەوەی پێشوتر بو بۆ خۆبەدورگرتن لە هێرشکردنە سەر پیشەسازییەکانی ئێران، “بۆیه جەنگاوەرانمان هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دەدەن”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هێرشه‌كه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و هەمو کارمەندانی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ناوچەکە كه خاوەن پشکه‌كانی ئەمریکی و هەروەها ئەوانەی لە پیشەسازییە قورسەکانی هاوپەیمان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی لە ناوچەکەدا کاردەکەن.
ئاژانسی ته‌سنیم-ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، سوپای پاسداران زانیاری له‌باره‌ی كارگه پیشه‌سازییه‌كانی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌ستدایه كه خاوه‌ن پشكه‌كانیان ئه‌مریكی و ئیسرائیلین، كه پێكهاتون له شه‌ش کارگەی ستراتیجی پۆڵا لە پێنج وڵاتی ناوچەکە و ڕژێمی زایۆنی لەخۆدەگرێت.
سوپای پاسداران له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه پێویستە دانیشتوان له دوری یەک کیلۆمەتر لەو شوێنە پیشەسازیانە دوربكه‌ونه‌وه تاوه‌كو ئەوکاتەی هێرشەکە رودەدات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه‌ی 10 رۆژی دیكه‌ی دیاریكرد بۆ دانوستانه‌كان و بۆردوماننه‌كردنی كارگه پیشه‌سازییه‌كانی ئێران، به‌ڵام ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشیانكرده کۆمپانیا پیشەسازییەكانی له ئیسفه‌هان.













