لڤین
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا و ئیسرائیل بێ بە زەییانە هێرشدەکەنە سەر قوتابخانە، ژێرخانی ئاو، ژێرخانی وزە و پاڵاوگەکان و تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، 27ـی ئاداری 2026، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەرێگەی ڤیدیۆوە بەشداربوو رایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا ئیسرائیل زیاتر لە هەزار مامۆستا و قوتابی کوژراون و بەشێکی دیکەیان برینداربوون.
عێراقچی ئاماژەی بەوە داوە، ئەمریکا و ئیسرائیل بێ بە زەییانە هێرشدەکەنە سەر قوتابخانە،ژێرخانی ئاو، ژێرخانی وزە و پاڵاوگەکان و تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، ئەو شەڕەنگێزییەی دەیکەن بەرانبەر ئێران هۆکاری بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەبێتە هۆکاری ناسەقامگریی زیاتر و بەهاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەخەنە مەترسییەوە.













