لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سێنتکۆم: کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە دەریای عەرەب

n w h

لڤین

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، کەشتی فڕۆکەهەڵگری “ئەبراهام لینکۆڵن” گەیشتە دەریای عەرەب و بەشداریی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دەکات.

فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی “USS Abraham Lincoln” لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “Epic Fury” (تووڕەیی بێوێنە) لە دەریای عەرەب جێگیر کرا و ئەرکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا دەستپێکرد.

ئەم فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحە کە لە جۆری “Nimitz”ـە، لە کاتی تێپەڕبوونی بە ناو ئاوەکانی دەریای عەرەبدا وێنەی گیراوە، کە وەک پاڵپشتییەک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ڕەوانە کراوە.

ئەم کەشتییە جەنگییە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەهەڵگرەکانی جیهان و درێژییەکەی نزیکەی هێندەی بەرزیی باڵەخانەی “ئیمپایەر ستەیت” لە شاری نیویۆرک دەبێت.

جێگیرکردنی ئەم هێزە دەریاییە نیشانەی ئامادەکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازی و پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی و بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top