لڤین
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دا، ترەمپ هیچ گاڵتەیەکی نییە و ئامادەیە دۆزەخ لە ناوخۆی ئێران هەڵگیرسێنێت ئەگەر ئەوان نەگەنە ڕێککەوتن، پێویستە ئێران جارێکی دیکە تووشی هەڵەی لێکدانەوە نەبێتەوە، چونکە هەر جۆرە رووبەڕووی بۆردوومانی زۆر قورستریان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،26ـی ئاداری 2026، کارۆلاین لیڤیت گوتهبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە قورسترین هێرشی مێژوویی بکاتە سەر ئێران ئەگەر تاران بە رێککەوتنێکی خێرا رازی نەبێت، جەختیشی لهوه کردەوە ئێران لە رووی سەربازییەوە تێکشکاوە و توانای بەرگریکردنی لە خاکی خۆی کاتژمێر دوای کاتژمێر بەرەو نەمان دەچێت، هەر بۆیە تاران ئێستا بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ کشانەوە و دەربازبوون لەم جەنگە.













