لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئێران ئاماری بۆردومانكردنی مۆزەخانە و شوێنەوارە مێژووییەكانی ئاشكرا ده‌كات

golestaan palace museum iran

لڤین

ئەمڕۆ شەممە 14-3-2026، وەزارەتی شوێنەوار ورۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشە دەستییە دێرینه‌كانی ئێران ڕایگەیاند : 56 مۆزەخانە، شوێنە مێژووییەكان و شوێنەواری فەرهەنگی لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل كراونەتە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وەزارەتی شوێنه‌وار و رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری ئێران ڕایگەیاندووە : لە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا 56 مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و شوێنەوارە كولتوورییەكان كراونەتە ئامانج، ئەو شوێنانە بریتی بوون لە مۆزەخانە و شوێنە مێژووییەكان و ناوچە ڕۆشنبیرییەكان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ ناسنامه‌ی مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی ڕابردووی ئێران بووه‌ كه‌ له‌و مۆزه‌خانانه‌ پارێزگاری لێكراوه‌.

لە بەیاننامەكەدا هاتووه‌ : هێرشەكان زیانیان بە ژمارەیەك شوێنی شوێنەوار گەیاندووە كە نوێنەرایەتی بەشێكی گرنگی شوێنەواری كولتووری و شارستانی وڵات دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیانكردووە بە هەڵسەنگاندنی ڕادەی زیانەكانی بۆردومانی ئه‌و شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ كه‌لتوورییانه‌.

هه‌ر له بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە : شاری تاران زۆرترین زیانی بۆردومانی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی به‌ركه‌وتووه‌ كە 19 شوێن بووه‌، هاوكات 12 شوێنی دیاریش لە سنووری كوردستان زیانیان بەركەوتووە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top