لڤین
وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، کە پڕۆسە سەربازییەکەیان بەرانبەر بە ئێران کاتی دەبێت و پێشبینی دەکرێت تەنها چەند هەفتەیەک بخایەنێت نەک چەند مانگێک
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، کە تاکە بژاردە لە کۆتاییدا تێکشکاندنی تواناکانی ئێرانە بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ و ئاسایشی گەرووە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد، کە گەرووی هورمز دووبارە دەکرێتەوە و هێزەکانیان لەوێ دەبن بۆ لەناوبردنی هەڕەشە ئێرانییەکان.
سەبارەت بە پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان، ناوبراو ئاشکرای کرد، کە لە ئێستادا چاودێریکردنی کەشتییەکان لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانەوە جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ەب ئەگەری زۆرەوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێزی دەریایی ئەمریکا دەست بەو کارە دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژیی نەوت یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو پشێوییانەی لە بازاڕدا دروست دەبن، بەتایبەت بۆ هاوکاریکردنی بازاڕە ئاسیاییەکان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.













