لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

رێکخراوێکی ئێران: لە چوار رۆژدا زیاتر لە 1000 سڤیل کوژراون

Image

لڤین

ئاژانسی هەواڵی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ (HRANA) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، لە دەستپێکی هێرشەکان لە 28ـی شوباتەوە، لانیکەم هەزار و 97 هاووڵاتیی سڤیل لە ناو خاکی ئێراندا کوژراون.
بەپێی داتاکانی ئەم ئاژانسە، لە کۆی ئەو ژمارە زۆرەی کوژراوان، 181 کەسیان منداڵ بوون کە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوەیە. هەروەها ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 5,402 کەس، کە 100 منداڵیان لەنێودایە.
بەگوێرەی ئامارەکان، تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا، لانیکەم 104 هێرش بۆ سەر شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران کراوە. “ئەم هێرشانە بنکە سەربازییەکان، ناوەندە پزیشکییەکان و ناوچە نیشتەجێبووەکانیان کردووەتە ئامانج.”
تاران و زۆربەی شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامی ئەمریکا و ئیسرائیلدان. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا – سێنتکۆم رایگەیاند، لە ماوەی 100 کاژێری شەڕەکەدا 2000 ئامانجیان لە نێو ئێراندا بۆردوومان کردووە.
لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top