لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

نەتەنیاهوو: ئێران بنکەی ئەتۆمی نوێی دروستکردبوو، بۆیە هێرشمانکردە سەری

IRAN US ISRAEL WAR

لڤین

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هۆکاری هێرشکردنە سەر ئێران لەم کاتەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تاران دەستیکردبوو بە دروستکردنی بنکەی نوێی ئەتۆمی و مووشەکی.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی پێشتر هێرشیان کردبووە سەر بنکە ئەتۆمییەکان و بەرنامەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران، تاران دەستیکردووەتەوە بە دروستکردنی بنکەی نوێ، هەربۆیە دەبوو لەم کاتەدا ئیسرائیل هەنگاوی سەربازی بنێت و هێرش بکاتەوە سەریان.

بنیامین نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوە کرد، ئێرانییەکان حەشارگەی ژێرزەوییان دروستکردبوو، کە وا دەکات بەرنامەی مووشەکە بالیستی و بۆمبە ئەتۆمییەکەیان لە ماوەی چەند مانگێکدا پارێزراو بن. نەتەنیاهوو جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوەی ئێران وایکردووە هێرشەکە پێویست و خێرا بێت پێش ئەوەی ئەو بنکانە بە تەواوی پارێزراو بن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top