لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

چۆنێتی کردنە ئامانجی عەلی خامنەیی ئاشکرا دەکرێت

afece

لڤین

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز،  کە لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل رێک لەو کاتەدا ئەنجامدراون، کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، لەگەڵ بازنەی نزیک و راوێژکارە باڵاکانی لە کۆبوونەوەدا بووە.

 سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دڵنیابوونەوەی هەواڵگری لە شوێن و کاتی ئەو کۆبوونەوەیە، هۆکاری سەرەکیی دەستپێکردنی هێرشەکان بووە لەو ساتەدا، بە ئامانجی دروستکردنی جۆرێک لە شۆکی گەورە لە رێگەی بە ئامانجگرتنی راستەوخۆی خامنەیی و تیمەکەی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی  رۆیتەرز بڕیاربووە کۆبوونەوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە ئەنجام بدرێت، بەڵام کاتەکەی پێشخراوە بۆ بەیانیەکەی.

 دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، کە بەردەوام چاودێری جووڵەکانی رێبەری ئێرانیان کردووە، هەر لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە بە گۆڕانکارییەکە و ئەنجامدانی دیدارەکە لەگەڵ کەسە نزیکەکانیاندا زانیووە، هەر ئەمەش وایکردووە پلانی هێرشەکە خێرا بکرێت و پێش بخرێت بۆ ئەوەی رێک لە کاتی کۆبوونەوەکەدا لێدانەکە ئەنجام بدرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top