لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئۆجەلان: داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەرپرسیارییەتی سەرشانیان جێبەجێبکەن

kurdistan

لڤین

عەبدوڵا ئۆجەلان لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، لە قۆناغی نەرێنییەوە دەچینە قۆناغی ئەرێنی و ئەو قۆناغەش دوورە لە توندوتیژی.

لە ساڵیادی بانگەوازەکەی 27ـی شوباتی 2025، لە شاری ئەنقەرە پەیامی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە و لە پەیامەکەدا کە لەلایەن پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و وەیسی ئاکتاش خوێندرایەوە، ئۆجەلان ئاماژەی بەوە کردووە، لە قۆناغی نەرێنییەوە دەچینە قۆناغی ئەرێنی و ئەو قۆناغەش دوورە لە توندوتیژی.

لە پەیامەکەدا دەشڵێت، دەرگا بە ڕووی سیاسەتی دیموکراسیی دەکرێتەوە و داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەرپرسیارییەتی سەرشانیان جێبەجێبکەن.

باسی لەوەشکردووە، لەم پرۆسەیەدا هۆشیاریی دەوڵەت سەبارەت بە گۆڕانکاریی دیموکراسیی زۆر گرنگە و تیکەڵبوونی دیموکراسییش هاوشێوەی سەرەتای کۆماری تورکیا گرنگە، چونکە لەم تێکەڵبوونەدا کۆمەڵگەی دیموکراسیی هەیە و جێگرەوەی دەسەڵاتی جیاکارییە.

بۆچوونە قۆناغی تێکەڵبوونی دیموکراسییش، پێویستمان بە یاسای ئاشتی هەیە.

ئۆجەلان دەشڵێت، بە بایەخەوە تەماشای ئیرادەی ئەردۆغان، بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی، پشتیوانییەکانی ئۆزگور ئۆزەل و هەموو سیاسییەکان دەکەم کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پیشانیان دا.

لە پەیامەکەدا باس لەوەشکردووە، نە تورک بەبێ کورد و نە کورد بەبی تورک دەبێت. بنەمای سەرەکی دامەزراندنی کۆماریش لەسەر بنەمای یەکبوونی کورد و تورک بوو.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، بەشێکی زۆری کێشە و قەیرانەکانی وڵاتەکەمان بەهۆی نەبوونی یاسای دیموکراسییەوە بووە. هەربۆیە ئێمە چارەسەرێکی یاسایی لە چوارچێوەیەکی سیاسییدا بە بنەما دەگرین.

پێویستمان بە ڕێگە و ڕێبازێکە کە گرەنتی یاسایی بۆ کۆمەڵگەی دیموکراسی و دیموکراسیی بڕەخسێنێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پێویستە پەیوەندی هاوڵاتیبوون لەسەر بنەمای نەتەوەیی بێت، بەڵکو پێویستە لەسەر بنەمای پەیوەستی بێت بە دەوڵەتەوە. ئێمە بەرگریی لە هاوڵاتیبوونێکی ئازاد دەکەین کە ئازاد بێت لە ئایین، نەتەوە و بیرکردنەوەی.

لەبارەى دۆخى ژنانیشەوە ئۆجەلان دەڵێت، توندوتیژی ناو خێزان و کوشتنی ژنان بریتییە لە جۆری نوێی پاشماوەی بەکۆیلەکردنی ژنان، هەر بۆیە سیستمێکی هزریی دیموکراسیی بە بنەما نەگریت، ناتوانیت لەسەر پێ بمێنیتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top