لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

11 خێزانی چەکدارانی داعش رادەستی ئوستراڵیا کرانەوە

Wenay Hawal cbe

لڤین

ئەمڕۆ دووشەممە، 11 خێزانی چەکدارانی داعش کە خاوەن رەگەزنامەی ئوستراڵین و لە 34 کەس پێکهاتون، لە کەمپی “رۆژ” لە رۆژئاوای کوردستان رادەستی وڵاتەکەیان کرانەوە.

کەمپی رۆژ کە دەکەوێتە ناوچەی دێرک لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، لە ئێستادا 742 خێزانی چەکدارانی داعشی تێدا نیشتەجێیە، کە کۆی گشتییان دەگاتە 2231 کەس. ئەو خێزانانەی لەو کەمپەدا ماونەتەوە، هەڵگری رەگەزنامەی زیاتر لە 40 وڵاتی جیاوازی جیهانن.

پرۆسەی رادەستکردنەوەی ئەم خێزانانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی بیانی ناو کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بە مەبەستی کەمکردنەوەی باری گرانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەو ناوچانەدا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top