لڤین
هەزاران کەس لە گۆڕەپانی ئەلکەرەمە لە ناوەندی شاری سوەیدای سووریا لە خۆپێشاندانێکدا داوای سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسینیان بۆ دروزەکان کرد.
خۆپیشاندەران بۆ داواکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە شاری سوەیدا کۆبوونەوە، ئاڵای ئیسرائیل و وێنەی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان بەرزکردەوە، ئەمە جگە لە بەرزکردنەوە وێنەی شێخ حیکمەت هیجری و شێخ موەفەق تەریف ڕێبەرانی دورز و شەهیدان و بێسەروشوێنەکانیان، کە لە لایەن دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و حکومەتی ڕاگوزەری سووریاوە کوژراون یان بێسەروشوێن کراون.
خۆپیشاندەران درووشمی “بوون یان نەبوون”یان بەرزکردەوە، کە دەربڕی ئەوەیە یان دەوڵەتیان دەوێت، یاخود هەمووان لەم پێناوەدا گیانیان بەخت دەکەن.
بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مەفەکانی مرۆڤ، خۆپیشاندان لە سەرانسەری سوەیدا و چەندین گوند و شارۆچکەی درووزەکان بەڕێوەچووە، خۆپیشاندەران داوای دەوڵەتی سەربەخۆ و مافی چارەی خۆنووسین، ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و کشانەوەی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سوویایان کرد لە گوند و شارۆچکەکانی باکور و ڕۆژئاوای سوەیدا.
بەڕێوەچوونی ئەم خۆپیشاندانانە لەکاتێکدایە کە دوای لەشکرکێشیی چەکدارانی دیمەشق بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ئەنجامدرا و بڕیارە قۆناغ بە قۆناغ بڕگەکانی جێبەجێ بکرێن.













