لڤین
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، پشتیوانیی وڵاتەکەی و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاند.
ئەم هەڵوێستە لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) هات کە تێیدا جەخت لە زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی 18 ی کانونی دوەمی 2026 کراوەتەوە.
ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە ئەم خالانە لە خۆ دەگرێت
1- وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دەکەن، لەگەڵ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شاری کۆبانێ.
2- داوا لە هەردوولا کراوە پابەندی ئاگربەستی هەمیشەیی بن و دەست بە دانوستان بکەن بە مەبەستی یەکخستنەوەی ئاشتیانەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتو و خاوەن سەروەریدا، کە ڕێز لە مافی هەموو پێکهاتەکان بگرێت.
3- ڕاگەیەندراوەکە ستایشی ڕۆڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سورییەکانی کردووە لە شەڕی دژی داعش. هاوکات هۆشداری دراوە لە دروستبوونی هەر بۆشاییەکی ئەمنی لەو ناوەندانەی چەکدارانی داعشی تێدا دەستبەسەرە و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کراوە.
4- ئەمریکا و ئەوروپا جەخت دەکەنەوە کە سەقامگیرکردنی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێگەی سیاسی و ئاشتیانەوە، تەنیا ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و زامنکردنی سەروەریی خاکی













