لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەندیکای رۆژنامەنووسان: میدیاکانی باشور هەڵوێستێکی نیشتمانییان بۆ رۆژئاوا نواند

kurdistan

لڤین

بۆردی داکۆکی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، ستایشی هەڵوێستی یەکگرتووی میدیاکانی باشوری کوردستان دەکات بەرانبەر رووداوەکانی رۆژئاوا و داوای چاودێریکردنی دۆخی رۆژنامەنووسانیش دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا بۆردەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەڵوێستە “جوان و یەکانگیرەی” میدیاکارانی باشوری کوردستان و یەک وتاریی سەرجەم میدیاکان (بینراو، بیستراو، خوێنراو و ئەلکترۆنی) بەرامبەر ئەو ستەمەی لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێت، جێگای پێزانینە و هیوادارن لە پرسە نیشتمانییەکانی دیکەشدا بەم شێوەیە بن.

سەندیکای رۆژنامەنووسان نیگەرانیی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە سەلامەتیی میدیاکارانی باشور و رۆژئاوا لە ناوچەکانی شەڕ و دەڵێت: “هێشتا ئامارێکی وردمان بەدەست نەگەیشتووە لەسەر زیانی نووسینگە و کەلوپەلی میدیاکاران”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ رێکخراوە میدیاییەکانی رۆژئاوا و داوا لە رێکخراوە جیهانییەکان دەکەن چاودێریی وردی دۆخەکە بکەن، چونکە “لایەنی هێرشبەر خاوەنی ئایدیایەکی میدیایی ئاشکرا نییە و نازانرێت چۆن لە ئازادیی بیروڕا دەڕوانێت”، کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ژیانی رۆژنامەنووسان.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top