لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئێران: هەنگاوەکانی ئەمریکا دژ بە نوێنەرەکانمان دووژمنکارانەیە

لڤین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە ڕاگەیێندراوێکدا هەنگاوە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگری و سنووردارکردنی کاری نوێنەرانی ئێران و گوشارخستنەسەریان لە نیویۆرک سەرکۆنەکرد و ڕایگەیاند، “هەنگاوەکان دووژمنکارانە و پێچەوانەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیێنراوەکەیدا دەڵێت، “هەوڵە بەردەوامە نایاساییەکانی ئەمریکا بۆ گوشار خستەسەر نوێنەرانی ئێران لە نیویۆرک، ئەو پەڕی ئاژاوەگێڕیی دووژمنکارانەیە دژ بە مافەکانی خەڵکی ئێران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستدرێژی سەربازیی بۆ سەر ئێران و هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنی لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی ئێران و سەپاندنی بەردەوامی گەمارۆ نایاساییەکان ئاماژەن، بۆ دژایەتیی بەردەوامیی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران و پێشلکردنی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت،”هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ شاردنەوەی پێشلێکارییەکانی لە چوارچێوەی بانگەشەی دڵسۆزی بۆ گەلی ئێران دووژمنکارانەیە و ئەو هەوڵانەش لە کاتێکدایە بەربەستەکان لە دژی نوێنەرانی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشێلکرنی مافە مرۆیی و دیپلۆماسییەکانیان بەردەوامە”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top