لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

باڵەخانەى نوێى کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر کرایەوە

web copy

لڤین

مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر ڕایگەیاند، سوپاس بۆ ئەوەى خاکتان پێداین کونسوڵخانەى لەسەر بکەینەوە.

مایکڵ ڕیگاس، گوتی ” شکۆمەندم بە کردنەوەى باڵەخانەى نوێى کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر”.

هاوکات نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندى هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەماى متمانەیە

نێچیرڤان بارزانى، ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتە سەختەکاندا ئەمریکا لە پاڵ هەرێمى کوردستان وەستاوە و، دەمانەوێت کوردستان پردى پەیوەندى بێت لە نێوان هەردوولادا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشکردەوە،  پابەندن بە هاوبەشیى ستراتیجى لەگەڵ ئەمریکا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشکردەوە،  پابەندن بە هاوبەشیى ستراتیجى لەگەڵ ئەمریکا.

لە لایەکی دیکەوە، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کردنەوەى ئەم باڵیۆزخانەیە بە واتاى بەهێزى پەیوەندى ئێمە و ئەمریکایە

مەسرور بارزانى، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا شانبەشانى ئێمە وەستاوە، بەبێ ئەمریکا بونیادنانەوەى کوردستان ئەستەم بوو، بۆیە ئێمە زۆر سوپاسگوزارى ئەمریکاین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە هەرێمى کوردستان و عێراق کاتى بونیادنانە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top