لڤین
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زۆربەی كێشە تەكنیکییەكانی دانەگاز چارەسەر كراون و هەر کاتێک دەست بە گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە”.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رۆژی شەممە، 29-11-2025 رایگەیاند، تیمێکی هاوبەشی وەزارەتەکە و وەزارەتی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیای دانە گاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان بوون و “زۆربەی کێشەکان چارەسەرکراون”.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ئەوەیە “بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا. هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتییانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە”.
دەقی راگەیێندراوەکە:
زۆربەی كێشە تەكنیکییەكانی داناگاز چارەسەر كراون و هەر کاتێک دەست بە گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا كرا، هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە.
ئەمڕۆ تیمێکی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی كارەبا بە سەرپەرشتیی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەت و بەرهەمهێنانی كارەبا و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و راوێژكاری ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان بوون، کە زۆربەیان كێشەكان بەرەو چارەسەرکردن چووە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بکرێتەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا. هەر بە دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی گاز راستەوخۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە و هاووڵاتیانی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
29/11/2025













