لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

کەشناسی: ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

ffc

لڤین

کەشناسی هەرێم کەشی پیشبینیکراوی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە  و بە گوێرەی پێشبنییەکانیش کەش ناجێگیر دەبێت و لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نمەباران دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن.

ئەمڕۆ چوارشەممە،بەڕێوەبەرایەی گشتی کەشناسی  بومەلەرزەزانی  هەرێم بڵاویکردوەتەوە، کەشن ناجێگیر دەبێت و لە پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و ناوچە سنووریە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و ناسەقامگیری کەشوهەواش تا کاتەکانی شەو بەردەامی دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئاسمان پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ زیاتر نزمدەبێتەوە.

بەگوێرەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشیوەیە دەبێت؛

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top