لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئێران ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى

s

لڤین

كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئێران ده‌ستیكردووه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو رایگرتبوو.

به‌پێى راپۆرتێكى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ “بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە دوای هێرشەكەی ئەمەریكا لە 22ی حوزەیران بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وەستاوە، بەڵام هێشتا ئێران بڕێكی زۆر یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە رێژەی 60% هەیە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “ئەمەریكییەكان پێیان وایە ئێران لە دوای هێرشەكە بە 12 مانگ دەتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەكەی زیندوو بكاتەوە، جیا لە بنیاتنانەوەی بەرنامە مووشەكییەكەی”.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ “ئێران خەریكی بنیاتنانەوەی بەرنامە مووشەكییەكەیەتی و ئەو سوورە لەسەر رێكخستنەوەی توانا مووشەكییەكانی بالیستی و كرووز و درۆنەكانیش، كە جیا لە میلیشیاكانی، بە ئامرازی سەرەكیی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی سەر خۆی دادەنێت”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئێران له‌ ئێستادا كار لەسەر پێدانی چەك و مووشەك و درۆن و تەكنۆلۆجیای پێشكەوتووی سەربازی بە هەموو باڵەكانی لە ناوچەكە دەكات، لەوانە میلیشیاكانی عیراق و حزبوڵای لبنانی و حوسییەكانی یەمەن، ئەمەریكاش چاودێریی وردی ئێران لەبارەی بەرنامەی مووشەكی و پێدانی چەك بە میلیشیاكانی دەكات”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top