لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەنجامدەرانی رووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێی راگەیاند

لۆگۆی دەزگای ئاسایش x

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، نیوەڕۆی دوێنێ 22ی تشرینی یەکەمی 2025، لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەک تەقە لە ئامۆزایەکی دەکات و بەسێ فیشەک برینداری دەکات، پاشان هەڵدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری رووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 405 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top