لڤین
عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت پێویستە بەپەلە لەڕێگەی یاساوە ئاشتیی بچەسپێت و پڕۆسەی چارەسەریی تەنها کاریگەریی بۆ کورد نییە بەڵکو تەواوی ناوچەکە لێی سودمەنددەبێت، دۆخێکی ناهەموار دەگۆڕێت بە هەموار
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە دورگەی ئیمراڵییەوە پەیامێکی بۆ کۆنفرانسێکی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتیی نارد کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەکردوە، هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاشتیی، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی کورد کە گرنگییەکی زۆری هەیە ئاشتی نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە هیوا و بەهایە.
وتوشییەتی، ئاشتیی، بنەمایەکی کۆمەڵایەتی بۆ پێکەوە ژیان بە شکۆمەندیییە، بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی و ڕێزگرتنی یەکتر بە دامەزراوەیی دەکات.
ئۆجالان باسی لە قۆناغە کردوە و وتویەتی، ئەو قۆناغە مێژووییەی ئەمڕۆ تێیداین، کاریگەری لەسەر کورد و چارەنوسی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، دەرفەتێک ڕەخساوە کە دۆخەکە لە نەرێنی و ناهەموارەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەرێنی و هەموار، بۆ زاڵبوونە بەسەر شەڕ و بێیاسایی.
عەبدوڵڵا ئۆجالان لەوە ڕووەوە ئاماژەی بەوە کردوە کە زۆر گرنگ واز لە بڕیاردان و جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی ئارەزوومەندانە بهێنرێت و پێویستە هەرچی زووە و بڕیارەکانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێن، چونکە ئەوەی هەیە لەبارەی چارەسەریی و ئاشتیی بژاردە نییە بەڵکو پێویستییە بۆ دۆخی ئێستا و ناچارییە، کە مەرجی گۆڕانکاریەکانیش یاسان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و دیموکراسیی.
لە کۆتاییدا ڕێبەری پەکەکە هیوای خواستوە، ئاشتی و قووڵکردنەوەی ڕێگەکانی چارەسەر و داهاتوویەکی هاوبەش بۆ گەلان بکاتەوە…













