لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئیسماعیل بەقائی: هەڕەشەکانی ئەمەریکا دەستوەردانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق

jpeg

لڤین

بەرپرسێکی باڵای ئێران دەڵێت: هەڕەشەکانی ئەمەریکا دەستوەردانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەوەشی بەهۆی ئیسرائیلەوە دەگوزەرێت شەڕی ناوچەییە بە چاوپۆشی ئەنجومەنی ئاساییش.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاران بەردەوامە لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش و سەقامگیریی و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی گرنگی ستراتیژیی بۆ ئارامیی ئێران هەیە.

وتیشی هەڕەشەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق، بە تایبەت لە ئێستادا کە وڵاتەکە لەبەردەم پڕۆسەی گرنگی هەڵبژاردندایە،

ئیسماعیل بەقائی: شەڕانگێزیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەیە بەو جۆرە دەست بەسەر خواستی عێراقییەکاندا بگرێت، ئەوەش پێچەوانەی بنەماکانی سەروەریی و ئازادیی وڵاتانە، بەڵام گەلی عێراق دەزانن چی بکەن و چی هەڵبژێرن و ئەمەریکاش ناتوانێت بە گوشارەکانی کاریگەریی بکاتە سەر ناوچەکە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، کە ئیسرائیل هەڕەشە و مەترسی ڕاستیینەیە لەسەر ناوچەکە و هەموو وڵاتانایش بە باشیی لەوە تێگەیشتوون، هێرشەکانی سەر غەززە و سوریا و لوبنان و قەتەڕ سەلمێنەری دەستوەردانەکانی ئیسرائیلن، ئەوەی ئێستاش هەیە شەڕی ناوچەیی یە و ئەنجومەنی ئاساییش لێی بێدەنگە…

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top