لڤین
ئەنجوومەنى دادوەریى عێراق، ڕایگەیاند، دادگاى تاوانەکانى کەرخ، سزاى 10 ساڵ زیندانیکردنى بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاند، بانگەشەى بۆ حیزبى بەعسى قەدەغەکراو لە عێراقدا کردبوو.
بەگوێرەى ڕاگەیێندراوى ئەنجوومەنى دادوەرى لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـى تشرینى دووەمى 2025، دادگاى کەرخ، سزاى 10 ساڵ زیندانیکردنى بەسەر کەسێکدا سەپاندووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەى بۆ حیزبى بەعسى هەڵوەشاوەى قەدەغەکراو کردبوو، لە ماڵەکەشیدا لە بەغدادى پایتەخت دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک لە بڵاوکراوەى حیزبى بەعس.
بەگوێرەى ڕاگەیێندراوەکەى ئەنجوومەنى دادوەریى عێراق، تۆمەتبارەکە بەگوێرەى ماددەى 9 لە یاساى قەدەغەکردنى حیزبى بەعس و ئەو حیزب و لایەنانە بووە، کە چالاکییەکانیان ڕەگەزپەرستی و تیرۆری تێدایە.

















