لڤین
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامى ڕایگەیاند، لە بادینان دەسەڵات هیچ شتێک نەماوە بەرامبەر حیزبەکەى نەیکات و بارەگاى سووتاندووە و سەرکردەکانى “شەهید” کردووە.
سەڵاحەدین بەهادین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مەڵبەندی 3ـی حیزبەکەى گوتى “یەكگرتووەكانی بادینان بارەگایان سووتێنرا و خوێنیان ڕژا، بەڵام خۆڕاگر بوون”.
ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو، تیشكیشى خستووەتەسەر ئەو ترسانەی دەسەڵات لە یەكگرتوو هەیەتی لە بادینان و گوتی “یەكگرتوو لە بادینان بەردەوامە لە خەباتی مەدەنی و كاری میانڕەوی، دەسەڵات هیچ نەما نەیكات بەرامبەر یەكگرتوو لە بادینان بارەگای سووتاند و سەركردە و کادری پێشكەوتووی لێ شەهید كرد”.
لە 6ـى 12ـى2005 بارەگاکانى یەکگرتوو لە دهۆک سووتێنران و موشیر ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سێ کادیری ئەو حیزبە کوژران.













