لڤین
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل بە 153 تۆن بۆمب غەززەیان بۆدومان کردووە، وەک وەڵامێک بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە.
نەتانیاهۆ بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی وتووە؛دەستێکمان جەکی پێیە و دەستەکەی دیکەمان بۆ ئاشتی درێژکردووە و لەگەڵ بەهێزەکان ئاشتی دەکەن نەک لاوازەکان،جەختیکردوەتەوە ئەمڕۆ ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە.
ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە، دوو سەربازی لە پێکدادانێکدا لە غەززە کوژرا و حەماسی تۆمەتبارکرد بە کوشتیان، سەرەڕای رەتکردنەوەی حەماس، گەرچی ئاگربەست لە ئارادابوو، بەڵام وەک کاردانەوەیەک ئیسرائیل بە چڕی هێرشی کردە سەر غەززە.













