لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

عیراق قەرزی درێژخایەن دەداتە گەنجان و بڕەکەی تا 50 ملیۆن دینارە

Whats App Image 2025 09 01 at 5 11 23 PM de6d29e1bb

لڤین

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند؛ دەستیانکردوە بە پێدانی قەرزی درێژ خایەن بە گەنجان و بڕەکەشی 50 ملیۆن دینارە، ئاماژەیان بەوەشکردوە مەبستیان لەو پڕۆژەیە  پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەنجان و کەمکردنەوەی هەژاریە لە وڵاتدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق رایگەیاندوە؛ وەزارەتەکەیان قەرزی درێژخایەنی راگەیەنداوە  و سێ جۆرە؛ لە 20 ملیۆنەوە دەست پێدەکات تا 50 ملیۆن دینار، ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەم قەرزانە هۆکارێكی باشن لە پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ ئەوەی بتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان.

لە بەشێکی دیکەی پڕۆژەکەدا؛ وەزارەتەکە قەرزی ستراتیژیش پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی هەژاری کە بڕەکەی کەمترە لە 10 ملیۆن دینار و بۆ دەستپێکردنی کارە بچووکەکانە، بە وتەی ناوبراو  زیاتر لە 13 هەزار گەنج سودمەند بون لە پڕۆژەکەیان.

وتەبێژەکەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، راشیگەیاندوە؛ ئەم ڕێوشوێنانە هۆکاربون بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری لە 16.5٪ بۆ نزیکەی لەسەدا 14٪،  و هەوڵیش دەدەن ئەو رێژەیە کەمتربکەنەوە و بیگەیەننە خوار 10٪ .

حەسەن خەوام دەشڵێت؛ دوو پلاتفۆرمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری دەرچووان خستووەتە کار، یەکەمیان پلاتفۆرمی “پیشەکان”ـە، کە ڕێگە بە بێکاران دەدات ناویان تۆمار بکەن و لە ناوەندەکانی ڕاهێنان لە پارێزگاکاندا و لە ژێڕ چاودێری وەزارەتەکەیاندا، پلاتفۆڕمی دووەمیش بەناوی “گەرەنتی” کە کرێکارانی کەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتییان، بەم شێوەیە هەوڵی نەهێشتنی رێگای گەندەڵی و نەفەوتتانی مافەکانیان دەدەن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top