لڤین
وەزارەتی نەوتی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد،كۆی هەناردەكردن و داهاتی نەوتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئابی رابردوو، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ، بڕی (104) ملیۆن و (806) هەزار بەرمیل بووە.
لە راگەیەندراوەكدا ئاماژە بەوەشكراوە،داهاتە نەوتیەكان لەو مانگەدا زیاتر لە حەوت ملیار و (160) ملیۆن دۆلار بووە، بەپێی ئامارەكە، كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئابی رابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بڕی (103) ملیۆن و (895) هەزار بەرمیل بووە.
هاوكات هەناردەی كێڵگەی قەیارە لە نەینەوا (911) هەزار و (178) بەرمیل بووە.
بەپێی ئامارەكە داهاتی مانگی ئاب بەراورد بە مانگی تەمموز بەڕێژەی 7% زیادی كردووە.













