لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

کەشناسی هەرێم: لەهەندێک ناوچە ئەگەری باران بارین هەیە

706222Image1

لڤین

بەپێی پێشبیەنییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ؛

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ :35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top