لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ترەمپ وردەکاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین رادەگەیەنێت

7 10 r4s42t0vl5hfdmb25gs8b9bldh6fhwjyfifvedjeqm c305127101

لڤین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ئەنجامدا و دواتر رایگەیاند کە پەیوەندییەکە “زۆر بەرهەمدار و باش” بووە.

ترەمپ ئاشکرای کرد کە لە چەندین بابەتی گرنگدا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە و سەردانێکی چاوەڕوانکراویشی بۆ چین لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “تروس سۆشیاڵ” (Truth Social) نووسیویەتی: “تازە پەیوەندییەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین، کۆتایی پێهێنا. ئێمە لە چەندین بابەتی زۆر گرنگدا پێشکەوتنمان بەدەستهێنا، لەوانە بازرگانی، ماددەی فێنتانیل، پێویستیی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین، و پەسەندکردنی رێککەوتنی تیکتۆک”.

یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم پەیوەندییە، چارەنووسی ئەپلیکەیشنی تیکتۆک بوو. ترەمپ سوپاسی سەرۆکی چینی کرد بۆ “پەسەندکردنی رێککەوتنی تیکتۆک” و رایگەیاند کە کۆمەڵێک کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی ئارەزووی کڕینی پشکەکانی تیکتۆکیان هەیە لە ئەمریکا. ئەم رێککەوتنە لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدایە کە لە ساڵی 2024دەرچوو و داوای لە کۆمپانیای خاوەنداری چینی (ByteDance) دەکرد پشکەکانی لە ئەمریکا بفرۆشێت، ئەگینا روبەروی قەدەغەکردن دەبێتەوە.

سەبارەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ترەمپ رایگەیاند: “لەگەڵ سەرۆک شی رێککەوتم کە لە لوتکەی کۆڕبەندی هاوکاریی ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن (APEC) لە کۆریای باشوور یەکتر ببینین. هەروەها من لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سەردانی چین دەکەم و سەرۆک شی’یش بە هەمان شێوە، لە کاتێکی گونجاودا دێتە ویلایەتە یەکگرتووەکان”.

پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکییە بازرگانییەکانەوە گرژیی بەخۆیەوە بینیبوو. هەردوو وڵات هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگییان بە ڕێژەی زیاتر لە %100 بەسەر کاڵاکانی یەکتردا کردبوو، بەڵام لە ئێستادا ئاگربەستێکی کاتی لە ئارادایە کە ترەمپ تا 10ی تشرینی دووەمی درێژکردووەتەوە.

ئەمە دووەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان هەردوو سەرۆکە لەدوای دەستبەکاربوونەوەی ترەمپ لە 20ی کانوونی دووەم، و سێیەم پەیوەندییانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، کە ئاماژەیە بۆ هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەنێوان دوو گەورەترین ئابووریی جیهاندا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top