لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هیچ وادەیەک بۆ کاراکردنی زانکۆلاین دیارینەکراوە

1758122365 kurdistan24

لڤین

لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی ئەمساڵ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیەنرا، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات، تاوەکوو ئێستا ناو و ژمارەی دەرچووان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕەوانە نەکراوە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، ڕایگەیاند : تاوەکوو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کاراکردنی زانکۆلاین دیارینەکراوە و تاوەکوو ناوی دەرچووانی پۆڵی 12مان پێ نەگات ناتوانین هیچ ئامادەکارییەک بکەین.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ گەیشتنی ناو و ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12، دەستبە ئامادەکارییەکان دەکرێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئامادەکاری لەم بارەیەوە نەکراوە.

ئەمساڵ، 115 هەزار و 787 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12یان کرد.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12 ڕاگەیەنرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top