لڤین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سووپای سووریا بە “هەنگاوێکی گرنگ” ناو دەبات و دەشڵێت، هەرگیز سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵن.
ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ قەتەڕ، وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەوانانی لەبارەی پرسی هەسەدە و سووریا، پرۆسەی ئاشتی، دۆسییەکانی سەر جەهەپە هێرشەکانی سەر غەززە دایەوە.
هەسەدە و حکومەتی سووریا لە 10ی ئازاری 2025، رێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆکرد و تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.
ئەردۆغان بەبێ ئەوەی هەسەدە بە رێکخراوی تیرۆریستی ناوببات لەو بارەیەوە گوتی، “پەیامی ئێمە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات روونە و دەڵێین؛ تیکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا، هەنگاوێکی گرنگە لەڕووی یەکپارچەیی خاکی سووریا.”
ئەردۆغان، دەپرسێت؛ لە کاتێکدا بتوانین بە ئاشتی بیبەینەوە و قازانج بکەین، بۆچی بە شەڕ زیان بکەین و بدۆڕێین؟













