لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

حكومەتی عیراق لە چەند رۆژی رابردوودا هێزی زیاتری رەوانەی شەنگال كردووە

91763 2f99dc7138

لڤین

بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی و ناوخۆیی، حكومەتی عیراق لە چەند رۆژی رابردوودا هێزی زیاتری رەوانەی شەنگال كردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە كە بە “عەرەبی جەدید”یان وتووە، هێزەكان لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی پێكهاتوون و لە ناوچەكانی سنونی و خانەسور و قیلبت، تا سێگۆشەی پیشخاپوری سنوری بە ئاراستەی خاكی سوریا جێگیركراون و ئاڵای عیراقیان لەسەر باڵەخانەكان بەرزكردووەتەوە و خاڵی پشكنینی و بەربەستیشیان دروستكردووە.

لێپرسراوێكی سەربازیی سوپای عیراقیش رایگەیاندووە، بڵاوكردنەوەی ئەو هێزانە تەنها بۆ  سەپاندنی هەژموونی دەوڵەت و یاسایە، هەرچەندە تا ئێستا ژمارەیان ئاشكرا نەكراوە كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە رەوانە كراون، بەڵام بەپێی زانیارییەكان هەزاران سەرباز دەبن، لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەربازیی.

 

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top