لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لە خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ زیاتر لە 50 کەس کوژران و بە سەدان کەسیش بریندار بوون

1757671788 kurdistan24

لڤین

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی نیپاڵ بەرزبووەوە بۆ 51 کەس و هەزار و 300 کەسیش برینداربوون.

دەسەڵاتدارانی نیپاڵ ڕایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئاژاوەگێڕییەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیە لە کاتماندۆ، پایتەخت، و شارەکانی دیکەی وڵاتەکە زیادیکردووە. ئەم خۆپیشاندانانە بەهۆی ناڕەزایەتی دژی گەندەڵی و قەدەغەکردنی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا سەریان هەڵدابوو.

ئاژانسەکانی هەواڵ ئەمڕۆ هەینی، 12ـی ئەیلوولی 2025، بڵاویانکردەوە خۆپیشاندەران ناچاریان بە سوشیلا کارکی، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵا کردووە، بۆ ئەوەی وەک سەرۆک وەزیرانی بە وەکالەت دەستنیشان بکرێت.

ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی کەی پی شارما ئۆلی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو. خوێندکارانی زانکۆ و چالاکوانانی بزووتنەوەی لاوانی نەوەی “زی” لە دیارترین بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان بوون.

خۆپیشاندەران ئاگریان لە چەندان باڵەخانەی حکوومی بەردا و هێرشیان کردە سەر ماڵی چەند سیاسەتمەدار و بەرپرسێک، بەهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ئاستی وڵات ڕاگیرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top