لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سكرتێری گشتی ناتۆ كۆبووەوە

eyraq 0e8f3944fa

لڤین

سودانی لەگەڵ سكرتێری گشتی ناتۆ كۆبووە و رایگەیاند، عیراق كۆڵەكەیەكی گرنگە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سودانی لەگەڵ مارك روتە سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ لە برۆكسل كۆبوەوە و تاوتوێی پەیوەندی دوو قۆڵی و نوێنەرایەتی ناتۆیان لە بەغداد كرد.

سودانی وتویەتی، عیراق سەرجەم ئاڵنگارییەكانی تێپەڕاندووە و ئێستا كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی لە عیراقدا خاڵێكی بەهێزە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی ببینێت لە وەستاندنی شەڕ لەناوچەكە و ئەو پێشێلكارییانەی كە لە غەززە ئەنجام دەدرێت.

لای خۆیەوە مارك روتە رۆڵی عیراقی لە چەسپاندنی ئاسایش بە گرنگ  زانی و وتی، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی كردنی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عیراق.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top