لڤین
لە بڕیارێکی چاوەڕوانکراودا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆتایی بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی شووتی هێنا.
ئەم بڕیارە، کە لە ئەمڕۆوە دووشەممە کاری پێدەکرێت، بەهۆی کەمیی بەرهەمی ناوخۆ و بەرزبوونەوەی نرخی شووتی لە بازاڕەکانی هەرێمدا دێت.
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، “دوای راوێژێکی چڕوپڕ لەگەڵ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و زۆنە کشتوکاڵییەکان، دەرکەوتووە، کە بەرهەمی شووتیی ناوخۆیی بە ڕادەیەک کەمبووەتەوە، کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی دروستکردووە.”
بە گوتەی عەلی، لەمڕۆوە (دووشەممە 8ی ئەیلولی 2025) سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان رێگە بە هاوردەکردنی شووتی دەدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە، بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پشتبەستن بە رۆژژمێری کشتوکاڵی، هاوردەکردنی شووتی قەدەغە کرابوو.













