لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین

543107464 1259292632911360 7237358519380691938 n

لڤین

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆڕبەندنی نێودەوڵەتیی وزە لە بەغداد رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن و پێشوازی لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن، کە خواستی وەبەرهێنانیان هەیە لە کەرتی وزەی عێراقدا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی وتەیەکدا لە دەستپێکردنی کارەکانی کۆربەندی نێودەوڵەتیی بەغداد بۆ وزە رایگەیاند، هیوا و ئاواتێکی زۆریان لەسەر ئەم کۆبەندە هەڵچینیووە، بە تایبەت لە سایەی پەیوەندی بەهێزی عێراق بە وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کاتێکدا پێشتر بەغداد دامەزراندنی رێکخراوی ئۆپیکی لە خۆگرتووە.

سودانی روونیکردەوە، هەر لە سەرەتای کارکردنی کابینەی حکومەتەکەی، دۆسیەی وزە ئامادەیی هەبووە، بەئامانجی سوود وەرگرتنی فراوان لە سامانی نەوت و بەرزکردنەوەی بەرهەم، لە کاتێکدا جیهان لە گۆڕانێکی خێرادابە بە ئاراستەی جۆرایەتی وزە بە تایبەت وزەی نوێبووە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردەوە، نەوتی عێراق بەردەوام دەبێت لە دەستبەرکردنی وزە بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان، لە کاتێکدا بە گوێرەی پێشبینییەکان بەرهەمی نەوتی عێراق تاوەکوو 120 ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت، لە کارکردنیش بەردەوام دەبن بۆ گۆڕینی نەوتی عێراق بۆ بەرهەمی بەبەها و بەنرخ.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کاراکردنەوەی هێڵى عێراق – سووریا بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت گفتوگۆیان کردووە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top