لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لەسەر رێگای كەربەلا-بەغداد پردێكی تەواونەكراو داڕما

9999999999999 1ae6c877ea

لڤین

لەسەر رێگای كەربەلا-بەغداد پردێكی تەواونەكراو داڕما و لە ئەنجامدا پێنج كەس برینداربوون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كەوتنە ژێر دار و پەردووی پردەكە.

فەرمانگەی تەندروستی كەربەلا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پردێك كەدەكەوێتە سەر رێگای كەربەلا-بەغداد و لە قۆناغی بنیاتناندا بوو داروخا و بە هۆیەوە پێنج هاووڵاتی برینداربوون و  ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بە ژێر دار و تەختە و پارچە داڕماوەكانی پردەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بریندارەكان بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری وردیی تەندروستیدان.

ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری روخانی پردەكە دەستیپێكردووە و  تیمەكانی بەرگری شارستانی و تەندروستیش بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ گەڕان بەدوای هەركەسێك كە گیری خواردبێت، هەروەها دەرهێنانی تەرمی هەركەسێك گیانی لەدەستدابێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top