لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

پوتن لە چینەوە: رۆژئاوا بەرپرسیاری قەیرانی ئۆکرانیایە

68b520c34c59b767f7556471 ee526f2c5e

لڤین

سەرۆکی روسیا لە میانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای رایگەیاند، “تێگەیشتنەکانی” لووتکەی ئەلاسکا رێگە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین خۆش دەکەن.

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، رۆژی دووشەممە لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگهای، بەرگری لە هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکەی مۆسکۆ کرد بۆ سەر ئۆکراین کە زیاتر لە سێ ساڵە دەستیپێکردووە.

پوتن لە وتارێکدا لە لووتکەکە، کە لە شاری تیانجینی چین بەڕێوەچوو، وتی: “ئەم قەیرانە بەهۆی هێرشی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین دروست نەبووە، بەڵکو دەرەنجامی کودەتایەک بوو لە ئۆکراین کە لەلایەن رۆژئاواوە پشتیوانی کرا و هان درا”.

هەروەها وتیشی: “هۆکاری دووەمی ئەم قەیرانە، هەوڵە بەردەوامەکانی رۆژئاوایە بۆ راکێشانی ئۆکراین بۆ ناو هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)”.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیک”ی روسی، سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد: “بێگومان، بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانی ئۆکراین بەردەوام و درێژخایەن بێت، دەبێت هۆکارە ریشەییەکانی قەیرانەکە لەناو ببرێن، کە پێشتریش چەندین جار باسم کردوون، و هاوسەنگیی دادپەروەرانە لە بواری ئاسایشدا بگەڕێنرێتەوە”.

وتارەکەی پۆتین لە کاتی لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە شاری تیانجین لە باکووری چین هات، کە نزیکەی ٢٠ سەرکردەی ناوچەی ئۆراسیا تێیدا بەشدارن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top