لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

هەسەدە و هاوپەیمانان مانۆرێکی هاوبەشی سەربازیی دەکەن

111

لڤین

لە بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە شارۆچکەی تل تەمەری باکووری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، مانۆرێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا.

ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە، لە بنکەی سەربازیی(قەسرەک) لە شارۆچکەی تل تەمەر و دەورووبەری، هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) و هێزەکانی هاوپەیمانان، مانۆرێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا و فڕۆکە جەنگییەکان زۆر نزم بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

خەڵکی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن، جگەلە نزمی فڕۆکەکان، دەنگی تەقینەوە و تەقەی زۆریان بیستووە، لەوەوە زانیوویانە مانۆری سەربازیی ئەنجام دەدرێت، سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن: ئەمڕۆ بەیانی، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەرکی تایبەت بە(ئیرادەی تۆکمە) لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی شەوی ڕابردووی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئامانج لێی، پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هەردوولایە.

پەیامەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکان لەپێناو شکستپێهێنانی داعش، هەروەها پارێزگاریی کردن لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top