لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جەنگی کرد

522021 n

لڤین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جەنگى و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان کرد لەشاری سلێمانی.

رۆژی سێشەمه 26ـى ئاب شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە مونا یاقۆ سەردانی شاری سلێمانیان کرد.

شاندەکە لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویان بە لاهور شێخ جەنگی کەوت و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی رەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو رێکارەکان پرسیاریان لێ کرد.

لاهور شێخ جەنگى بە شاندى دەستەى مافى مرۆڤى راگەیاندووە،” تەندروستی باشەو لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین کراوە و بە بەڤیدیۆ لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە”.

هەروەها لاهور جەنگى داوای پەرتوکی کردووە لەئاسایش کۆمەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە و لەوکاتەی کەهاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، رووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبۆتەوە.

دواتر لاهور شێخ جنگی داوای کردووە کە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بروات و دەستەش چاودێری بکات، لەسەر رووداوەکانى لالەزار ئەوەشى گوتووە”زووتر نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیاوفەرەنسا و حکومەتی هەرێمی لێ ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو رووداوانە روو دەدەن.

دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا مافی ناوبراو رێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێت و پارێزەرەکان رێگەیان پێ بدرێت سەردانى بکەن.

هەروەها لاهور شێخ جەنگى ئاماژەی بەوە کردووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری  لێی وەرنەگیراوە و هیچ کامیرا و ئامێری تۆمارکردنى لێ نەبووە.

هاوکات، تیمەکەی دەستەى مافى مرۆڤ چاویان بە بەشێک لەدەستگیراوەکانى دیکەى رووداوەکەى لالەزار کەوتووە کە ژمارەیان 162 کەسن و ئاسایش پێى راگەیاندوون” ژمارەی کوژراوەکانی هەردوولا تەنیا پێنج کەسن”.

دەستەى مافى مرۆڤ، ئەوەشى خستۆتەڕوو رۆژانە رێگە بەبەشێک لەکەس و کاریان دراوە سەردانیان بکەن لە ئێستادا شوێنیان باشە لەو کاتەی هێنراونەتە ئاسایش رووبەڕووی هیچ توندوتیژیەک نەبونەتەوە.

دەستەی مافی مرۆڤ ئەوەى دووپاتکردووەتەوە، هەر کەسێکی نادیارو بێ سەرو شوێن لەو رووداوە دەتوانێت سەردانی نوسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراخکردنی کەسەکانیان.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top