لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ترەمپ: پوتن سەرۆکی ئۆکراینی خۆشناوێت بۆیە لەگەڵی کۆنابێتەوە

donal trump w900 h900

لڤین

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ڤلادیمێر پوتن تەنها بەهۆی پەیوەندی کەسییەوە نایەوێت لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی کۆببێتەوە، چونکە خۆشی ناوێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چەندین جار هەوڵی داوە بۆ ریکخستنی کۆبوونەوەی نێوان پوتن و زیلینسکی، بەڵام هەوڵەکانی لەلایەن مۆسکۆوە رەتکراوەتەوە.

وتیشی، پوتن هیچ کاتێک زیلینسکی خۆشنەویستووە بۆیە نایەوێت لەگەڵیدا کۆببێتەوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە چونکە منیش کەسانێکم خۆشناوێت و نامەوێت لەگەڵیان کۆببمەوە.

لەلای خۆشیەوە زیلینسکی رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشی لەگەڵ ​​نوێنەری ئەمریکا ئەنجامداوە، باسیان لە فشارەکان کردووە بۆ سەر روسیا بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست و “راستەقینە” و رۆڵی ئەمریکا لە ئاسایشی ئۆکراین.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top