لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

واشنتن: رووسیا سازشی گرنگى بۆ ئاشتی کردووە

جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا scaled

لڤین

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا سازشی گەورە و گرنگی بۆ پرسی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا کردووە، لەو رووەشەوە بەرەوپێشچوونی باش هەبووە.

لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی NBC، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە وادەردەکەوێت بەرەوپێشچوونی ئاشکرا و روون بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نییە، بەڵام ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا چەندین سازشی بۆ رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا کردووە، کە زامنکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا لەدژی هەر هێرشێکی دیکەی رووسیا لە داهاتوودا لەخۆدەگرێت.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، بەرپرسانی رووسیا دانیان بەوەشدا ناوە، کە ناتوانن دەسەڵاتێکی کارتۆنی لە کیێڤ دابمەزرێنن کە یەکەم داواکاریی مۆسکۆ بووە.

گوتیشی، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە رووسیا بەوە رازیبووە گرەنتیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا بکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، رۆژی یەکشەممە، رایگەیاند، چەند وڵاتێک لەناویاندا ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتى، دەتوانن گرەنتیی ئاسایشی ئۆکرانیا بکەن.

رۆژی هەینیش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا و سەرکردەکانی ئۆکرانیا و ئەوروپا، جارێکی دیکە هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێی بەسەر رووسیادا نوێکردەوە و رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە رێککەوتن نەکرێت، سزای نوێ بەسەر مۆسکۆدا دەسەپێنن.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top