لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

حەماس: ناتانیاهۆ هەموو چارەسەرەکان رەتدەکاتەوە و سوورە لەسەر تێکدانی رێککەوتن

68aa99cf4236041ab11cc696 fbc93152e8

لڤین

بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە، “سووربوونی لەسەر تێکدانی رێککەوتن” دووپاتدەکاتەوە.

حەماس لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: “پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لەلایەن نەتانیاهۆوە، دوای ئەوەی ئێمە رەزامەندیمان لەسەر پێشنیازی نێوەندگیرەکان نیشاندا، سووربوونی لەسەر تێکدانی رێککەوتنەکە دەسەلمێنێت.”

بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمە رەزامەندیمان لەسەر رێککەوتنێکی نیمچەیی نیشاندا و ئامادەیی خۆشمان بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر دەربڕی، بەڵام نەتانیاهۆ هەموو چارەسەرەکان رەتدەکاتەوە.”

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە “دانپێدانانی ئیسرائیلی و ئەمریکی” کراوە کە “دووپاتیدەکەنەوە نەتانیاهۆ رێگری سەرەکییە لەبەردەم رێککەوتنەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ئاگربەستدا.” حەماس وتەکانی ماسیۆ میلەر، وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بە نموونە هێناوەتەوە و دەڵێت، “ئەو دانپێدانانانە دەیسەلمێنێن کە نەتانیاهۆ کاتی دەکوشت و درۆی دەکرد، بەوەی هەر جارێک لە رێککەوتن نزیک دەبووینەوە، مەرجی نوێی دادەنا.”

حەماس جەختیشی کردەوە کە “رێککەوتن لەسەر ئاگربەست تاکە رێگایە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان، و نەتانیاهۆ بەرپرسیارێتیی تەواوی چارەنووسی ئەو بارمتانە هەڵدەگرێت کە لە ژیاندان.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ئەم مانگە پلانی کۆنترۆڵکردنی شاری غەززەی پەسەند کردووە و بە “دوا قەڵای حەماس” وەسفی کردووە. لەلایەکی دیکەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڕەشەی بەردەوامبوونی لەو هێرشە کرد کە نیگەرانیی نێودەوڵەتی و ناڕەزایەتیی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top