لڤین
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایدەگەیەنێت، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن و دژی هەر توندوتیژیەکن ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتیی گشتی و سەقامگیری”.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
شهوی رابردوو هێزێكی ئهمنی له سلێمانی له هۆتێل لالهزار نزیكبوونهوه بۆ دهستگیركردنی لاهور شێخ جهنگی و چهند بهرپرسێكی تری بهرهی گهل، دوای نزیکەی چوار كاتژمێر رووبهڕووبوونهوه، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025 میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەیان راگەیاند، دواتریش پێكدادانهكان راگیران.













