لڤین
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئیسرائیل ته‌نها له خاكه داگیركراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین سنوردار نییه، به‌ڵكو به‌شێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه سعودیه، میسر و ئوردن و به‌شێكیش له عێراق.
عه‌باس عێراقچی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند، “ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه به‌شێك له سعودیه، به‌شێك له میسر، به‌شێك له ئوردن و به‌شێك له عێراق به‌شێكن له پڕۆژه‌ی ئیسرائیلی گه‌وره و كاری بۆ ده‌كه‌ن”.
ڕونیشیكرده‌وه كه “ئاڕاسته‌كانی ئیسرائیل كاتی نین به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به ململانێ به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی دیدگایه‌كی درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مكی ئینجیلی و سیاسییه كه ئامانج لێی دوباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی جیۆپۆله‌تیكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته”.
عێراقچی ده‌شڵێت، “عێراق به پێگه‌ی ستراتیژی و سامانه سروشتییه‌كانیه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له ئامانجه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كانی پڕۆژه‌ی ئیسرائیل ده‌كات”، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه “خستنه‌ڕوی به‌شێك له خاكه‌كه‌ی له‌م پلانه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی عێراق دروست ده‌كات و پێویستی به زیادكردنی وریایی سیاسی و ئه‌منی هه‌یه”.
زۆرجار له گوتاری سیاسی و میدیاییدا پڕۆژه‌ی “ئیسرائیلی گه‌وره” بانگه‌شه ده‌كرێت بۆ ئاماژه‌دان به ته‌ماحه فراوانخوازییه‌كانی ئیسرائیل كه له سنوره‌كانی ساڵی 1948 و 1967 زیاتر درێژده‌بێته‌وه.
چاودێران پێیان وایه ته‌لئه‌بیب قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له پایته‌خته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌قۆزێته‌وه بۆ به‌هێزكردنی نفوزی ناوچه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی به سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی.













