لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سودانی: بەهاوکاریی بانکی ناوەندی نزیکەی ٢٢ هەزار هەلیکار رەخساوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق scaled

لڤین

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێویستە هاوکاریی گەنجان بکرێت و قەرز بدرێت بەو بازرگانییە بچووکانەیان کە شایستەن تا ببنە هاوکارێکی باش لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی وڵات. وتیشی، بەهاوکاریی بانکی ناوەندی نزیکەی ٢٢ هەزار هەلیکار رەخساوە.

ئەمڕۆ سیشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە درێژەی کارکردن لەسەر پرۆژەیەکی بەناوەی ریادە کە بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان و بازرگانییە بچووکەکان کاری لەسەر دەکات وتی، پێویستە وزەی گەنجان سوودیان لێوەربگیرێت و هاوکاریی ئەو پڕۆژە بچووکانە بکرێت کە شایستەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە قەرز بە ١٢ هەزار کەس و پرۆژە بدرێت کە ئەمەش نزیکەی ٢٢ هەزار هەلی کاری لە بوارە جیاوازەکاندا رەخساندووە.

دەشڵێت، پێویستە هاوکاریی گەنجان بکرێت و قەرز بدرێت بەو بازرگانییە بچووکەکانیان کە شایستەن تا ببنە هاوکارێکی باش لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی وڵات.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top