لڤین
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی پسوڵەیەکی سزای روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو پسوڵەی سزایەی کە وێنەکەی لە بەشێکی زۆری پەیج و ئەکاونتەکاندا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە شۆفێرێک بەهۆی سەرپێچی “سەرخستنی قەرەج”ەوە سزا دراوە، “تەواو ناڕاستە و دوور و نزیک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە نییە.”
هاتووچۆی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە کە پسوڵەکە دروستکراو و “فەیکە” و لەناو سەرجەم یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستاندا، هیچ جۆرە سەرپێچییەک لەژێر ناونیشانی “سەرخستنی قەرەج لە سوارڕەودا” بوونی نییە.
















