لڤین
وادەی خۆتۆماركردن لە سیستمی ئەلیكترۆنی خۆراك تا كۆتایی مانگی ئاب درێژ كرایەوە و ئەو هاووڵاتییانەی تائێستا بەهەر هۆكارێك نەیان توانیوە خۆیان تۆماربكەن، دەتوانن تاكۆتایی ئەم مانگە خۆیان تۆمار بكەن.
لەو بارەیەوە ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، تا رۆژی31ی 8 ی 2025 تۆماركردن لە سیستمی ئەلیكترۆنی خۆراك داناخرێت، راشیگەیاند هەر كەسێك لەسبەینێوە واتە لە رۆژی 3ی مانگەوە خۆی تۆماربكات تەنها بەشە خۆراكی یەك مانگی دەفەوتێت.
ئاماژەی بەوەشدا،لە مانگەكانی داهاتووشدا ئەوانەی تۆمار نەكراون دەتوانن بەڵگە رەسمییەكانیان بخەنەڕوو و خۆیان تۆماربكەن، بەڵام وەكو ئێستا بێ بەرامبەر نابێت و دەبێت بڕە پارەیەك بدەن.













