لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیت لەلایەن دەسەڵاتی بەعس عێراقەوە تێپەڕی

داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە زیانی 92 ملیار دۆلاری بە کوەیت گەیاند

لڤین

ئەمڕۆ دووی ئاب، 35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیت لەلایەن دەسەڵاتی بەعسی عێراقەوە تێدەپەڕێت، کە دوای حەوت مانگ، هاوپەیمانان بەهێزی سەربازی عێراقیان لە کوەیت دەرکرد.

بەرەبەیانی رۆژی دووی مانگی ئابی 1990، حكومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەدام حسێن، هێرشی بۆ سەر کوەیتی دراوسێی دەستپێکرد و لە دوو رۆژدا تەواوی خاکی کوەیتی کۆنترۆڵکرد، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئۆپراسیۆنێکدا کە بە گەردەلولی بیابانیان ناسراوە، سوپای عێراقیان لەو وڵاتە دەکرد.

سەرباری داوای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کشانەوە لە کوەیت، بەڵام حکومەتی ئەوسای عێراق نەکشایەوە، هەربۆیە هاوپەیمانان، کە لە 34 وڵات پێکهاتبوون، لە رۆژی 17ـی کانوونی دووەمی 1991، بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا و سعودیە، ئۆپراسیۆنی گەردولولی بیابانیان دەستپێکرد و لە 28ـی شوبات دا کوەیت لە دەستی عێراق دەر‌‌‌هێنرا.

زیانەکانی كوەیت لەو جەنگەدا بە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار مەزەندە کرا و 570 کەسی کوەیتی کوژران و 605 کەسی دیکەش گیران یان بێسەروشوێن بوون، 752 بیری نەوتی کوەیتی تەقێندرایەوە و زیانێکی زۆری ژینگەیی بە ناوچەکە گەیاند. دەستەی گشتیی هەڵسەنگاندنی زیانەکانی کوەیت لە ساڵی 1995 رایگەیاند، ژێرخانی ئابووری و دام و دەزگاکانی وڵاتەکە بە بڕی 92 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە

زیانەکانی عێراقیش بە گوێرەی ئەرشیڤی نیشتمانیی عێراقی، بە هۆی داگیرکردنی کوەیتەوە بریتییە لە، کوژرانی 70 بۆ 100 هەزار سەربازی عێراقی چوار هەزار تانکی عێراق لەناوبران و 240 فڕۆکەی جەنگی سوتێنران، هەشت هەزار و 230 دامەزراوە و فەرمانگە و کارگە و پرۆژەی ئاو و کارەبای عێراق خاپوورکرا، سەرباری وێرانکردنی 20 هەزار خانوو و ناوەندی بازرگانی هاوڵاتییانی عێراقی.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی بریاری سڕکردنی پارەکانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات دەرکرد و لە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان دا، عێراق ناچار بە قەرەبووکردنەوەی کوەیت کرا بەبڕی 52 مليار دۆلار، بە رێژەی %5ـی داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ قەرەبووکردنەوەی کوەیت بەکارهێنرا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top