لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

وەزارەتى پەروەردە: سیستمی خوێندنی 2025 بۆ 2026 ئامادەیە

یەکێک لە خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان 1

لڤین

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندنى وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند، لە ئێستادا سیستم ئامادەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026 و گواستنەوەی قوتابی و خوێندکاران کاراکراوە، قوتابخانەکان دەتوانن گواستنەوە ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ئێستادا پرۆسەی کۆتایی ساڵ و گۆڕینی ئاست بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران لەگشت قۆناغەکانی خوێندن جگە لە پۆلی 12 لە سیستمی “ئی پەروەردە” ئەنجامدراوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قوتابخانە و خوێندنگاکان دەتوانن پۆلەکان رێکبخەن بەگوێرەى ژمارەی قوتابیان دابەشی سەر پۆلەکانیان بکەن و ئەوەش کارئاسانی دەکات بۆ رێکخستنەوەی میلاک.

ئاماژەى بەوەشدەکات، قوتابخانە خوێندنگاکان و باخچەکان دەتوانن منداڵ و قوتابیان و خوێندکاران تۆماربکەن لە سیستمی “ئی پەروەردە” لە قۆناغی یەکەم و دووەمی باخچە و پۆلی یەکەم و پۆلی ئامادەکاری لە ساڵی خوێندنی 2025 – 2026.

راشیدەگەیەنێت،  قوتابی و خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئەوانەی مەبەستیانە درێژە بە خوێندن بدەن لە پەیمانگە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکان کاری پێویست ئەنجام بدەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن، بە گوێرەى رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان.

لڤین پرێس
Scroll to Top